وەرزشکاری مەھابادی : دەمانھەوێ لە لیگی ئەستێرەکانی جیھان دا بدرەوشێینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389126-وەرزشکاری_مەھابادی_دەمانھەوێ_لە_لیگی_ئەستێرەکانی_جیھان_دا_بدرەوشێینەوە
ئەحمەد ئەحمەدی وەرزشکاری نیشتمانیی مەھابادی گوتی : دەمانھەوێ تیمێکی بەھێز بۆ لیگی ئەستێرەکانی چارۆکەیی جیھان ئامادە بکەین و تەنیا بە دوای ئامادەبوون لەو پێشبڕکێیانە دا نین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2020 05:03 Asia/Tehran
  • وەرزشکاری مەھابادی : دەمانھەوێ لە لیگی ئەستێرەکانی جیھان دا بدرەوشێینەوە

ئەحمەد ئەحمەدی وەرزشکاری نیشتمانیی مەھابادی گوتی : دەمانھەوێ تیمێکی بەھێز بۆ لیگی ئەستێرەکانی چارۆکەیی جیھان ئامادە بکەین و تەنیا بە دوای ئامادەبوون لەو پێشبڕکێیانە دا نین .

ئەحمەدی وەرزشکاری نیشتمانیی پێشبڕکێکانی بەلەموانیی چارۆکەیی گوتیشی : ئێمە لە تورکیا لە بەلەمی جی 70 دا پرۆڤەمان لە دەریادا کرد و پێشبڕکێی تەدارەکاتیشمان لە گەڵ تورکیا ھەبوو . 

گوتیشی تیمی ئێران بە دوای بە ئەمانج گەیشتنی سەتی سەتە . لیگی ئەستێرەکان لە بەلەموانیی چارۆکەیی دا وەک جامی جیھانیی تۆپی وایە و تەنیا  56 وڵات بەشدارن ئامانجی ئێمەش ئەوەیە کە سورپرایزی ئەم پێشبڕکێیانە بین .