جێگە و پلەی باشی وەرزشکارانی خوێندکاری ئێرانی لە جیهان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390090-جێگە_و_پلەی_باشی_وەرزشکارانی_خوێندکاری_ئێرانی_لە_جیهان_دا
سەرۆکی فێدراسیۆنی جیهانیی یاریەکانی نێوان زانکۆیی گوتی : خوێندکارانی وەرزشکاری ئێرانی لە ساڵانی رابردوودا گەشەی بەرچاویان لە بواری تیمی و تاکەکەسی دا هەبووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 17:50 Asia/Tehran
  • جێگە و پلەی باشی وەرزشکارانی خوێندکاری ئێرانی لە جیهان دا

سەرۆکی فێدراسیۆنی جیهانیی یاریەکانی نێوان زانکۆیی گوتی : خوێندکارانی وەرزشکاری ئێرانی لە ساڵانی رابردوودا گەشەی بەرچاویان لە بواری تیمی و تاکەکەسی دا هەبووە .

بەهرام قەدیمی رۆژی دوشەممە لە دیمانەیەکی تایبەت دا لە گەڵ هەواڵدەریی ئیران پرێس گوتیشی : وەرزشی زانکۆیی ئێران لە دوو بەشی پیاوان و ژنان لە لقەکانی فوتساڵ ، بالە ، تەکواندۆ ، کاراتە ، زۆرانی ئازاد و فەڕەنگیی هەمیشە لە نێو سێ تیمی باڵادەستی جیهان و ئاسیادا بووە .

سەرۆکی فێدراسیۆنی جیهانیی یاریەکانی نێوان زانکۆیی گوتی : وەرزشی زانکۆیی ئێران لە نیشانپێکان بە کەوان ، نیشان شکاندن و راکردن و مەیدانیش مەدالیان هێناوە و لە وەرزشی وەک گۆڵف و تەنیس پێشکەوتنی باشیان بووە .

ناوبراو گوتیشی : پێشبڕکێکانی نێوان زانکۆیی جیهان ئێستا لە بەشی شارەزایی تاکەکەسیی بە ئامادەبوونی خوێندکارانی 133 زانکۆی گرنگی جیهان بۆ وێنە وەرزشکارانی خوێندکاری ئێرانی بە شێوەی ئۆنلاین خەریکە بەڕێوەدەچێ .