فیزیازانێکی ناسراوی کورد خەڵاتی "هێرتزبێرگ" ی بردەوە
کانونی یهکهم 26, 2020 13:37 Asia/Tehran
پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی فیزیکزانی ناسراوی کورد و کەسایەتیی بەناوبانگی کۆمەڵەی فیزیا، توانی خەڵاتی "هێرتزبێرگ" بباتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆفسۆر کەریمی لەدایک بووی شاری سەقز لە پارێزگای کوردستانە کە پێشتریش توانیویەتی دوو خەڵاتی "بنیاتی داهێنەریی کەنەدا و جان ئیڤانز" بباتەوە.
پڕۆفیسۆر کەریمی وەکوو خوێندکاری بلیمەت لە زانکۆی "ناپل" لە بواری ئۆپتیکی کوانتۆمی دەرچووە و پاشان لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە بواری " شەپۆڵە پێکهێنراوەکان" وەکوو لێکۆڵەری سەرووی دکتۆرا لە پڕۆژەی فۆربیتک( هاوبەش لە نێوان شەش وڵاتی ئەورووپی) درێژە پێداوە.
بواری کاریی "پڕۆفسۆر کەریمی" کوانتۆمی ئۆپتیک و کوانتۆمی ئینفۆرمەیشێنە و ئەوەش بۆ پێکهێنانی تاقیگەلێکە کە بتوانرێت لە تیشکی پێکهێنراو لە بەدالەی کوانتۆمی و بەرهەمهێنانی کۆمپیۆتەری کوانتۆمی بەکار بهێنرێت.