قورسایی ھەڵگرەکان میدالیاکانی خۆیانیان پێشکەشی شەھید« سەردار سولەیمانی» کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391013-قورسایی_ھەڵگرەکان_میدالیاکانی_خۆیانیان_پێشکەشی_شەھید_سەردار_سولەیمانی_کرد
وەرزشکارانی ژن و پیاوی بواری قورسایی ھەڵگرتنی ئێران میدالیاکانی خۆیانیان پێشکەشی سەرداری شەھید سپەھبۆد « حاج قاسم سولەیمامی» کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2020 07:17 Asia/Tehran
  • قورسایی ھەڵگرەکان میدالیاکانی خۆیانیان پێشکەشی شەھید« سەردار سولەیمانی» کرد

وەرزشکارانی ژن و پیاوی بواری قورسایی ھەڵگرتنی ئێران میدالیاکانی خۆیانیان پێشکەشی سەرداری شەھید سپەھبۆد « حاج قاسم سولەیمامی» کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگیران لە یادو بیرەوەرییەکانی  سەرداری شەھید  سپەھبۆد « حاج قاسم سولەیمامی» بە ئامادە بوونی کۆمەڵگای وەرزشیی وڵات لە شوێنی فیدراسیۆنی وەرزشیی گیانبازان و کەم ئەندامان بەڕێوە برا.

«مەسعود سوڵتانی فەڕ»وەزیری وەرزش و لاوان،«عەبدولحەمید ئەحمەدی»و «مەھین فەرھادی زاد»،یاریدەرانی وەزارەتی وەرزش،«مەحمود خوسرەوی وەفا» سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی پارائولەمپیک، سەردار «عەلی ئەکبەر پورجەمشیدیان» یاریدەری ڕێکخەری ھێزی زەوینیی سپای پاسداران، «مەھدی میرجەلیلی» سەرۆکی ڕێکخراوەی بەسیجی وەرزشکاران و کۆمەڵێکی دیکە لە بەرپرسانی فیدراسیۆنە وەرزشییەکانی ئێران لە ڕێ و ڕەسمەکەدا بەشدار بوون

لەم ڕێ و ڕەسمەدا «پوپەک بەستامی» و «عەلی داوودی» دوو میدالیاھێنی بواری قورسایی ھەڵگرتن میدالیاکانی خۆیانیان پێشکەشی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» کرد.