سکرتێری فیدراسیۆنی پزیشکیی وەرزشی، دوایین دۆخی «میناوەند»ی شی کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391901-سکرتێری_فیدراسیۆنی_پزیشکیی_وەرزشی_دوایین_دۆخی_میناوەند_ی_شی_کردەوە
سکرتێری فیدراسیۆنی پزیشکیی وەرزشیی ئێران لە بارەی دوایین دۆخی «میھرداد میناوەند» پێشەنگی تۆپی پێی ئێران وتی: پزیشکە پسپۆڕەکان چرکەبەچرکە ڕەوشتی «میناوەند»یان لەژێر چاودێری دایەو بە ھیواین لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو چاکتر بێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2021 12:09 Asia/Tehran
  • سکرتێری فیدراسیۆنی پزیشکیی وەرزشی، دوایین دۆخی «میناوەند»ی شی کردەوە

سکرتێری فیدراسیۆنی پزیشکیی وەرزشیی ئێران لە بارەی دوایین دۆخی «میھرداد میناوەند» پێشەنگی تۆپی پێی ئێران وتی: پزیشکە پسپۆڕەکان چرکەبەچرکە ڕەوشتی «میناوەند»یان لەژێر چاودێری دایەو بە ھیواین لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو چاکتر بێتەوە.

«ئەشکان ئۆردیبەھەشت» سکرتێری فیدراسیۆنی پزیشکیی وەرزشیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: دەستبەجێ دوای فەرمانی وەزیری وەرزش و لاوان بۆ پێ و شوێن گرتنی ڕەوتی چارەسەریی «میناوەند» ھاوڕێ لەگەڵ دکتۆر«سەیید مەحمود بەنی جەمالی» بەرەو نەخۆشخانەی «لالە»ی تاران وەڕێ کەوتین.

وتیشی: ھایرۆسی کۆرۆنا بەشێک لە سیەکانی ئەم یاربزانە پێشەنگەی تیپی نیشتیمانیی ئێرانی داگرتووەو لە ئێستادا پزیشکە پسپۆڕەکانی نەخۆشخانەکە چرکەبەچرکە ڕەوشتی ناوبراویان لەژێر چاودێری دایە. ھەڵبەت ئۆکسیژنی خوێنی «میناوەند» بان و خوار دەکات کە ئەمەش لە نێو نەخۆشە کۆرۆناییەکاندا بابەتێکی ئاساییە.

«میھرداد میناوەند» یاریزانی پێشەنگی تۆپی پێی ئێران ماوەیەک لەمەوپێش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھات و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی «لالە»ی تاراندا خەوێندراوەو وەزیری وەرزش و لاوانی ئێرانیش ئەمڕۆ فەرمانی دایە  فیدراسیۆنی پزیشکیی وەرزشی ھەتا چارەسەریی پێویست بۆ ئەم یاریزانەی پێشووی یانەی پێرسپۆلیس ئەنجام بدەن.