یاریزانێکی تۆپی پێی ئێران بووە باشترین یاریزانی لاوی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392048-یاریزانێکی_تۆپی_پێی_ئێران_بووە_باشترین_یاریزانی_لاوی_ئاسیا
یاریزانی یانەی ئێستقلال وەکوو باشترین یاریزانی لاوی ساڵی 2020ی ئاسیا هەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2021 17:44 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تۆپی پێی ئێران بووە باشترین یاریزانی لاوی ئاسیا

یاریزانی یانەی ئێستقلال وەکوو باشترین یاریزانی لاوی ساڵی 2020ی ئاسیا هەڵبژێردرا.

 

بە پێی هەواڵی مێهر و بە گوێرەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ، ماڵپەڕی کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگەیاند: مههدی قائیدی هێرشبەری یانەی ئیستقلال بە دەنگی خەڵک و کارناسانی ماڵپەڕی AFC وەکوو باشترین یاریزانی لاوی ژێر 23 ساڵی ئاسیا هەڵبژێردرا.

لەم راپرسیەدا  قائیدی بە وەرگرتنی 24 لەسەدی دەنگەکان بووە باشترین یاریزانی لاوی ئاسیا و عەبدی بە وەرگرتنی 21 لەسەدی دەنگەکان پلەی دووهەمی بەدەست هێنا.