یانەی باسکەی پارێزگەی کوردستان گەییشتە قۆناغی دووهەمی خولی دەستە یەکی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392069-یانەی_باسکەی_پارێزگەی_کوردستان_گەییشتە_قۆناغی_دووهەمی_خولی_دەستە_یەکی_ئێران
یانەی باسکەی پارێزگەی کوردستان بە شکستدانی ڕکابەری ئەسەدئابادی خۆی مۆڵەتی بەشداری لە قۆناغی دووهەمی خولی دەستە یەکی یانەکانی ئێرانی وەرگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2021 10:50 Asia/Tehran
  • یانەی باسکەی پارێزگەی کوردستان گەییشتە قۆناغی دووهەمی خولی دەستە یەکی ئێران

یانەی باسکەی پارێزگەی کوردستان بە شکستدانی ڕکابەری ئەسەدئابادی خۆی مۆڵەتی بەشداری لە قۆناغی دووهەمی خولی دەستە یەکی یانەکانی ئێرانی وەرگرت.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خولی دووهەمی کێبڕکێیەکانی دەستە یەکی باسکەی یانەکانی ئێران لە گرووپی باکوور بە میوانداری سنە لە هۆڵی ئازادیی ئەو وڵاتە خەریکە بەڕێوە دەچیت.

یانەی باسکەی کوردستان شەوی دووشەممە لە قۆناغی دووهەمی کێبڕکێیەکانی خولی دەستە یەکی یانەکانی ئێران لە ناوچەی باکوور و لە سێهەمین یاریی خۆی توانی یانەی باسکە ئەسەدئاباد ببەزێنێت.

یاریزانانی باسکەی کوردستان لە ئەو یاریەدا توانیان بە ئەنجامی 77 بە 45 یانەی باسکە ئەسەد ئاباد ببەزێنن.

یانەی باسکەی کوردستان بە وەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە وێڕای ئەوەی کە توانیان مۆڵەتی چوون بۆ قۆناغیدوھەم وەربگرن تۆڵەی شکستی قۆناغی یەکەمیشیان لە ڕکابەرە هەمەدانیەکەیان کردەوە.