تیپە ھەڵبژێردراوەکانی ئێران بە ١٨ زۆرانبازەوە بەرەو ئۆکرانیا وەڕێ دەکەون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392171-تیپە_ھەڵبژێردراوەکانی_ئێران_بە_١٨_زۆرانبازەوە_بەرەو_ئۆکرانیا_وەڕێ_دەکەون
مانگی داھاتوو لە سەر بانگێشتنێکی ئۆکرانیا تیپە ھەڵبژێردراوەکانی زۆرانی ئێران بە ١٨ زۆرانبازەوە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2021 10:50 Asia/Tehran
  • تیپە ھەڵبژێردراوەکانی ئێران بە ١٨ زۆرانبازەوە بەرەو ئۆکرانیا وەڕێ دەکەون

مانگی داھاتوو لە سەر بانگێشتنێکی ئۆکرانیا تیپە ھەڵبژێردراوەکانی زۆرانی ئێران بە ١٨ زۆرانبازەوە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی ناوەندی ھەواڵدەریی ئیرنا، ھەڵبژێردراوەکانی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی ئێران بە ١٨ زۆرانبازەوە بەشداریی جامی ڕاھێنەران و زۆرانبازانی ھەڵکەوتەی ئۆکرانیا دەکەن.

فیدراسیۆنی زۆرانی ئۆکرانیا بە ناردنی نامەیەک بە شێوەی فەرمیانە لە تیپەکانی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی ئێران بۆ بەشداری کردن لە بیست و چوارەمین خولی ململانێی نێونەتەوەیی ئەم وڵاتە لەژێر ناوی «ڕێزنان لە زۆرانباز و ڕاھێنەرانی ھەڵکەوتەی ئۆکرانیا» بانگێشتنی کردووە.

کێبەرکێی نێونەتەوەیی «ڕێزنان لە زۆرانباز و ڕاھێنەرانی ھەڵکەوتەی ئۆکرانیا» لە ماوەی ڕۆژانی ھەشتەم ھەتا دەھەمی ڕەشەمەی ئەمساڵ و لە دە کێش دا بە میوانداریی شاری «کییەف» بەڕێوە دەچێت.