50 پارچە ئاسەواری سێ هەزار ساڵە لە سەقز دۆزرایەوە
شوبات 14, 2021 21:58 Asia/Tehran
فەرماندەی پۆلیسی چاوەدێری کوردستان وتی: پۆلیسی چاوەدێری لە ئوپەراسیۆنێکدا 50 پارچە ئاسەواری کەونینەوی سێ هەزار ساڵەی دۆزییەوە.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار عەلی ئازادی ڕۆژی یەکشەمە وتی: هەواڵمان پێگەیشت کە هەندێ کەس کەلوپەلی دۆزراوی قەڵای کۆنی زیویە دەکڕن و دەیفرۆشنەوە و ئەوانەیان لە ڕێگای نایاسایی بەدەست هێناوە.
ناوبراو وتیشی: ئوتومبیلێکی پژۆ پارس کە سێ تاوانباری تێدا بوو لە لایەن هێزی پۆلیسەوە ناسێندرا و لە ئوپەراسیۆنێکدا ئەو کەسانەیان دەستبەسەر کرد و لە ئاکامی پشکنینی ئوتومبیلەکە 50 جۆر ئاسەواری کەونینەیان دۆزییەوە کە بە رای کارناسان تەمەنیان بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.
سەردار ئازادی ڕایگەیاند: کەلوپەلی دۆزراو ڕادەستی ڕێکخراوەی میراتی کەلتووری کراوە و تاوانبارانیش بە دەزگای داد سپێردران.