نەورۆز ، ئەو جەژنە دێرینەی رەگی لە مێژوودایە
نەورۆز جه‌ژنێکی کۆن و دێرینه که له‌لایه‌ن کورده‌وه هه‌ر له کۆنه‌وه جەژن بووە .
یونسکۆ له (٢٠٠٩/٠٩/٣٠) نه‌ورۆزی وه‌کوو “میراتی هه‌ستپێنه‌کراوی جیهانی” تۆمار کرد.
لە ڕێکەوتی (٢٠١٠/٢/٢١)، “ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان” ڕۆژی ٢١ی مارسی به “ڕۆژی جیهانیی جه‌ژنی نه‌ورۆز” به فه‌رمی ناساند و له ڕۆژژمێره‌که‌ی خۆیدا جێی کردەوە و به جه‌ژنێکی کۆن و دێرینی ناودێر کرد وتی که پێشینه‌یه‌کی ٣ هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه و پتر له ٣٠٠ میلیۆن که‌س جه‌ژنی ده‌گرن.
نه‌ورۆز له ڕۆژژمێری ئێران و ئه‌فغانستاندا به سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ده‌ژمێردرێت. له زۆر له وڵاتی دیکەش دا پشووی فه‌رمییه.
له عێراقدا چونکوو ڕۆژژمێری زایینی به‌کار ده‌چێت، ھەرێمی کوردستانیش پێڕه‌وی له ڕۆژژمێری زایینی ده‌که‌ن، بۆیه له ڕۆژژمێردا نه‌ورۆز وه‌کوو سه‌ره‌تای ساڵ هه‌ژمار ناکرێت، به‌ڵام حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی ده‌یناسێ و له کوردستاندا به‌و بۆنه‌وه چه‌ند ڕۆژێکی به پشووی ڕه‌سمی داناوه و خه‌ڵک زۆر به‌گه‌رمی و به‌تایبه‌تی بۆنه‌ی نه‌ورۆز به ئاهه‌نگگێڕان و چوونه‌ده‌ر و ئاگرکردنه‌وه و سه‌ما و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ و خۆشی یادی ده‌که‌نه‌وه.
لە تورکیا، کوردان به میلیۆن ده‌ڕژێنه شه‌قامه‌کان و یادی نەورۆز دەکەنەوە.
گه‌لێ نه‌ته‌وه‌ی جۆربه‌جۆری تر له هه‌رێمێکی به‌ریندا، جه‌ژنی نه‌ورۆز به شێواز و دابونه‌ریتی جۆربه‌جۆر یاد ده‌که‌نه‌وه وه‌کوو فارسه‌کان، نه‌ته‌وه‌کانی نیشته‌جێی ئێران،هه‌روه‌ها له ئازه‌ربایجان، ئه‌فغانستان، تاجیکستان، تورکمه‌نستان،ئۆزبه‌کستان، قرقیزستان و قه‌زاقستان ئه‌و بۆنه یاد ده‌که‌نه‌وه.