21 ی مارس ، رۆژی جیھانیی نەورۆز
لە ڕێکەوتی (٢٠١٠/٢/٢١)، “کۆمەڵی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان” ڕۆژی ٢١ی مارسی به “ڕۆژی جیهانیی جه‌ژنی نه‌ورۆز” به فه‌رمی ناساند .
لە ڕێکەوتی (٢٠١٠/٢/٢١)، “کۆمەڵی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان” ڕۆژی ٢١ی مارسی به “ڕۆژی جیهانیی جه‌ژنی نه‌ورۆز” به فه‌رمی ناساند و له ڕۆژژمێره‌که‌ی خۆیدا جێی کردەوە و به جه‌ژنێکی کۆن و دێرینی ناودێر کرد وتی که پێشینه‌یه‌کی ٣ هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه و پتر له ٣٠٠ میلیۆن که‌س جه‌ژنی ده‌گرن.
نه‌ورۆز له ڕۆژژمێری ئێران و ئه‌فغانستاندا به سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ده‌ژمێردرێت.
ساتی نه‌ورۆز له ساتی ڕۆژگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هار (اعتدال بهاری/ اعتدال ربیعی/ vernal equinox)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات.
ڕۆژگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هار له نیوگۆی باکووریی زه‌وی، به‌و ساته ده‌وترێت که گۆی زەوی دەسووڕێت و وا هەست دەکرێت کە هه‌تاو له نیوگۆی باشووریی زەوییەوە بەسەر هێڵی ئیستوادا تێپەڕ دەبێت و دێته ناو نیوگۆی باکووریی زه‌وییەوە، لەڕاستیدا ئەوە زەوییە کە دەسووڕێت و هەتاو نەگۆڕە. ئه‌م ساته پێی دەوترێت ساتی سه‌ره‌تای که‌لووی به‌رخ ( برج الحمل) یان به زمانی ئه‌ستێره‌وانی ده‌وترێت: کاتێ بازنه‌ی که‌لووه‌کان (دایر‌ةالبروج)، درێژییی جوگرافییه‌که‌ی ده‌بێته سفر (٠) پله، ئه‌و ساته نه‌ورۆز ده‌ست پێ ده‌کات.
ئه‌م ساتی به‌سفربوونه‌ش ساڵ بۆ ساڵ ده‌گۆڕێت و ساتێکی نه‌گۆڕ نییه به‌ڵکوو گۆڕاوه، بۆیه هه‌ندێ جار نه‌ورۆز ده‌که‌وێته ٢٠ی مارس و هەندێک جار ٢١ی مارس و هه‌ندێ جاریش ده‌که‌وێته ٢٢ی مارس.
له ڕۆژژمێری زایینی‌دا ساتی گۆڕانی ساڵ بۆ ساڵی نوێ، هه‌موو ساڵێ به شێوه‌یه‌کی بڕیارله‌سه‌ردراو، کاتژمێر ٠٠.٠٠ واته ١٢ی شه‌و یان ٢٤.٠٠ ه، به‌ڵام له ڕۆژژمێری هه‌تاوی و ڕۆژژمێری کوردیش‌دا ئه‌وه به‌ده‌ستی مرۆڤ نییه و به‌پێی سروشت، ساته‌کانی ده‌گۆڕێت.
له ڕۆژژمێری کوردی هه‌تاویدا به‌رانبه‌ره به ١ی خاکه‌لێوه، له ڕۆژژمێری کۆچی هه‌تاوی (هجری شمسی)دا به‌رانبه‌ره به ١ی فه‌روه‌ردین، له ڕۆژژمێری زایینی‌دا به‌رانبه‌ره به ٢١ یان ٢٢ی مارس.