وەرزشوانە کوردەکان سێ میدالیای زێڕی ڤۆشۆی ئێرانیان کردە مل
بەرپرسی لێژنەی وەرزشی کرێکاریی پارێزگەی کوردستان رایگەیاند سێ میدالیای زێڕی کێبڕکێی ڤۆشۆی پاڵەوانێتی کرێکاریی ئێران لەلایەن وەرزشوانەکانی ئەو لێژنەوە مسۆگەر کران .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتح بەدری ڕایگەیاند: یەکەم خولی کێبڕکێکانی ڤۆشۆی تالو و ساندای کرێکاران بە ئامادە بوونی 96 وەرزشوان لە 12 پارێزگای ئێرانەوە لە کۆتاییەکانی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو.
بەرپرسی لێژنەی وەرزشی کرێکاریی پارێزگای کوردستان گوتیشی: وەرزشوانەکان وێڕای ئەنجامدانی ورزشی ڤوشۆی تالو و ساندا، گرتەی ڤیدیۆییەکەیان بۆ بەشداری لە کێبڕکێیەکان نارد کە لەلایەن ناوبژیوانانی نێودەوڵەتییەوە داوەری کرا و کەسە یەکەم تا سێهەمەکانی هەموو فۆڕمەکان ڕاگەیێندران.
ناوبراو گوتیشی: لە یەکەم خولی کێبڕکێکانی ئۆنلاینی ڤۆشۆی پاڵەوانێتی کرێکاریی پیاوان و ئافرەتانی گەورەساڵی ئێران کە دوو ڕۆژ لە ڕێگای ناردنی گرتەی ڤیدیۆییەوە بەڕێوە چوو، پارێزگای کوردستان بە پێنج وەرزشوانی پیاو و یەک خانمەوە لەو کێبڕکێیانەدا بەشداری کرد کە لە کۆتاییدا بووە خاوەن سێ میدالیای زێڕ.