لە ھەفتەی رۆشبیریی سلێمانی:دیداری مسته‌فا به‌گی کوردی به‌ڕێوه‌چوو
له‌دریژه‌ی چالاکییه‌کانی هه‌فته‌ی ڕۆشنبیریی سلێمانیدا که به دروشمی ” پایته‌ختی رۆشنبیریی جوانییه‌کانی نمایش ده‌کات” به‌رده‌وامه ، ئێواره‌ی دوێنێ ٢٠٢١/٣/٢٨ له هۆڵی چێوار له ته‌لاری هونه‌ر -دیداری مسته‌فا به‌گی کوردی به‌ڕێوه‌چوو .
بە پێی ھەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که‌دا هونه‌رمه‌ند هیوا رێبوار چه‌ند پارچه میوزیکێکی پێشکه‌ش کرد.
دواتر لێکۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆیه‌کی تایبه‌ت به ” کوردی” شاعیر ده‌ستیپێکرد که له‌م سێ ته‌وه‌ره پێکهاتبوو : کوردی له‌ناو گوتاری کوردی سه‌رده‌می خۆیدا بۆ لێکۆڵه‌ر / مامۆستا ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب .
⁃ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌ی شار له کڵاوڕۆژنه‌ی شیعره‌کانی ”کوردی” شاعیره‌وه بۆ لێکۆڵه‌ر / مامۆستا لهۆن قادر .
⁃ مسته‌فا به‌گی کوردی وه‌ک شاعیری تابووشکێن بۆ لێکۆڵه‌ر / مامۆستا بوشرا که‌سنه‌زانی.
له‌کۆتایی کۆڕه‌که‌شدا دوای گفتوگۆ و پرسیاری ئاماده‌بووان خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی پێشکه‌ش به هه‌رسێ لێکۆڵه‌ری میوانی ”دیداری مسته‌فا به‌گی کوردی ” کرا.
شایه‌نی باسه، چالاکییه‌کانی هه‌فته‌ی ڕۆشنبیریی سلێمانی له لایه‌ن (وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سلێمانی)یه‌وه رێکخراوه‌و تا رۆژی ٢٠٢١/٣/ ٣١ به‌رده‌وام ده‌بێت .