تشرینی دووه‌م 10, 2025 16:34 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ئێران بۆ گەشەسەندنی هاریکاری جیهانیی لەبواری گەشتیاری

لەپەراوێزی 26مین ئەنجومەنی گشتی ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری لەڕیاز، وزیری میراتی فەرهەنگی ئێران لەگەڵ سکرتێری گشتی تازەی ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری نەتەوەیەکگرتووەکان دیدار و لەسەر پەرەی هاوکاری هاوبەش ، گەشەسەندنی گەشتیاری پاوەجێ و کولتوری و بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری نێودەوڵەتی لەبواری میراتی فەرهەنگی تەئکیدی کرد.

سەیدڕەزا ساڵحی ئەمیری لەودیدارەدا وێڕای ئاماژە بە پلەوپێگەی بەرزی ئێران لەبواری گەشتیاریدا وتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە میلیۆنێک ئاسەواری مێژویی تۆمارکراو و 29 ئاسەواری تۆمارکراوی جیهانیی ، لەڕیزی وڵاتانی بەناوبانگی جیهان لەبوای میراتی مرۆییە . ئێمە لە بەرنامەی 5ساڵەی گەشەدان بەگەشتیاری ئێران ، ژێرخانەکانمان بەرفراوانتر و باڕستای گەشتیاریمان دووهێندە کردۆتەوە.

"شیخه ناصر النوایس" یش وێڕای ڕێزنان لەپاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاندیدبوونیی ڕایگەیاند ئێران وڵاتێکی خاوەن شارستانیەت و شوێنی سەرنجڕاکێشی مێژوویی و سروشتییە. گەشەی هاوکاری لەگەڵ ئێران دەتوانێ ئاستی گەشتیاری لەناوچەکە دا بەرز بکاتەوە و ئێرانی جوان زیاتر بناسێنێ.

سەرپەیڤ