ئەمشەو ، یاری یەکلاکەرەوە بۆ ئەلھیلالی عەرەبستان
May 23, 2021 12:53 Asia/Tehran
یانەی تۆپی پێی ئەلھیلال لە کاتی سەرکەوتن لە یاری ئەمشەوی خۆی دا لە بەرامبەر یانەی تەعاون بە ناسناوی پاڵەوانەتیی لیگی عەرەبستان دەگات .
حەوتەی بیست و نۆھەم و پێش کۆتایی لیگی تۆپی پێی عەرەبستان لە ئەمشەوڕا دەستپێدەبێ کە لە یەکێک لەم یاریانەدا یانەی ئەلھیلال رووبەڕووی تەعاون دەبێتەوە .
ئەلھیلال ئێستاکە بە 55 خاڵ لە سەرووی خشتەدایە و شەباب بە 51 خاڵ لە ریزی دوھەمدایە .
بێتوو ئەلھیلال ئەمشەو لە بەرامبەر تەعاون سەرکەوێ ، حەوتەیەک بەر لە کۆتایی لیگی عەرەبستان ناسناوی پاڵەوانەتیی ئەم پێشبڕکێیانە دەباتەوە .
ئەلھیلال ئێستا پشکی ئاسیایی وەرزی داھاتووی خۆی مسۆگەر کردووە .
ئەم یانە سعودیە لە قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی لیگی پاڵەوانانی ئەم وەرزە خەنیمی ئیستقلالی ئێرانە .