ساڵی٢٠٢٥ ساڵێکی پڕکارەسات لە غەززە
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ لە ساڵی ٢٠٢٥دا سوپای داگیرکەری زایۆنی سەت و دوانزە هەزار تۆن تەقەمەنی رژاندەسەر هاووڵاتیانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە وێڕای شیکردنەوەی لایەنەکانی کارەساتی مرۆیی و ئابوریی سەرچاوەگرتوو لە جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە لەساڵی٢٠٢٥دا، ڕایگەیاند؛ زیاتر لە دوو ملوێن و ٤٠٠هەزار کەس لە دانیشتووانی غەززە لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەرەوڕووی هەڕەشەی ژینۆسایدو برسێتی سیستماتیک بوون. لەو ماوەدا، ٢٨٣ رۆژ دەسدرێژیی دژی غەززە درێژەی بووەو تەنانەت ڕێککەوتنەکانی ئاگربڕیش چەندین جار لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە پێشێلکراوە. ١١٢ هەزار تۆن تەقەمەنی رژاوەتەسەر هاووڵاتیانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە. نزیک بە سەتا ٩٠ی ژێرخانە شاریەکانی غەززە وێران بووە. لە بواری تەندروستی و پەروەردەش، دەیان نەخۆشخانە، خوێندنگەو ناوەندی فێرکاریی، لەکار کەوتوون و بەسەدان ئەمبوڵانس و سەنتەری فریاگوزاریی پەلاماریان کراوەتەسەر. کۆی خەساری راستەوخۆی ئابووریی کە لەساڵی٢٠٢٥دا لە غەززە کەوت، زیاتر لە ٣٣ملیارد دۆلار مەزەندە دەکرێ. ڕێژەیەک کە قووڵایی کارەساتێکی کەم وێنەی مرۆیی بەڕوونی پێشان ئەدا. لە یەکساڵی ڕابردوودا نزیک بە ٢١ هەزار پەلاماری ئاسمانی و لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە ٤٣٠ دەسدرێژیی سەربازیی کراوەتە سەر سەرتاسەری فەلەستین و ژمارێک وڵاتی ناوچە؛ ئەو کۆمەڵە دەسدرێژکارییانەی شەهیدبوونی هەزاران کەسی لێکەوتووەتەوە. لە بەشێکی ئەو راپۆرەدا هاتووە، تەنیا لە کەرتی غەززە، ١٩ هەزار و٥٣٠ ئامانج، هێرشیان کراوەتەسەر و١٣هەزار و ٩١٠ باڵەخانەو ژێرخانیش وێران بوون.