چێڵسی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپای بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397014-چێڵسی_لیگی_پاڵەوانانی_ئەوروپای_بردەوە
یانەی تۆپی پێی چێڵسی لە فیناڵی تەواو بەریتانیی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا لە بەرامبەر مەنچستەر سیتی بە سەرکەوتنی یەک بە سفر گەیشت و بوو بە براوەی ئەم رووداوە گرنگە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 05:49 Asia/Tehran
  • چێڵسی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپای بردەوە

یانەی تۆپی پێی چێڵسی لە فیناڵی تەواو بەریتانیی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا لە بەرامبەر مەنچستەر سیتی بە سەرکەوتنی یەک بە سفر گەیشت و بوو بە براوەی ئەم رووداوە گرنگە .

یانەی تۆپی پێۆی چێڵسی لە فیناڵی سەرلەبەر ئینگلیسیی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا لە بەترامبەر مەنچستەر سیتی بە سەرکەوتنی یەک بە سفر گەیشت و بوو بە براوەی ئەم رووداوە . 

 فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئەروپا شەوی رابردوو لە یاریگەی دراگائۆی شاری پۆرتۆی پۆرتوگاڵ بەڕێوەچوو و سەرەنجام چێڵسی بە یاریەکی جوان و رێکوپێک بە سەرکەوتنی یەک بە سفر گەیشت و جامی پاڵەوانەتیی بردەوە . 

 ئەوە دوھەمین پاڵەوانەتیی شین پۆشکانی لەندەن لە لیگی پاڵەوانانی ئەوروپایە . ئەم یانەیە لە ساڵی 2012 ش ببوو بە پاڵەوان . 

مەنچستەر سیتی ش کە بە خەرجێکی زۆر بە فیناڵ گەیشتبوو ، حەسرەتی لەسەر دڵ مایەوە و نەیتوانی ببێتە پاڵەوان . 

بە بڕیاری یەکیەتی تۆپی پێی ئەوروپا ( یوفا) نزیکەی 10 ھەزار تەماشاوان ئەم یاریەیان لە نزیکەوەبینی .