یۆرۆ 2020 ، کۆماری چیک ، ھەموو لایەکی سەرسامکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398047-یۆرۆ_2020_کۆماری_چیک_ھەموو_لایەکی_سەرسامکرد
کۆماری چیک بە بردنەوە لە ھولەند ، یەکەم سەرسامیی جامی شازدەھەمی خوڵقاند و بوو بە خەنیمی دانمارک لە قوناغی چارەکی کۆتایی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2021 19:34 Asia/Tehran
  • یۆرۆ 2020 ، کۆماری چیک ، ھەموو لایەکی سەرسامکرد

کۆماری چیک بە بردنەوە لە ھولەند ، یەکەم سەرسامیی جامی شازدەھەمی خوڵقاند و بوو بە خەنیمی دانمارک لە قوناغی چارەکی کۆتایی .

ھەردوو ھەڵبژاردەی ھولەند و کۆماری چیک شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە چوارچێوەی قوناغی شازدەی یاریەکانی یۆرۆ 2020 لە یاریگەی فرانس پوشکاش ئارەنا رووبەڕووی یەک بوونەوە کە لە کۆتایی دا کۆماری چیک بە 2 گۆڵ سەرکەوت و بۆ قۆناغی دواتر ھەڵکشا .

ھولەند لە کاتێک دا بوو بە یەکەم  گەورە دوورخراوە کە لە قۆناغی بەکۆمەڵ دا ھەر سێ یاریەکەی بردبووەوە و کۆماری چیک وەک یەکێک لە باشترین ھەڵبژاردەکانی سێھەم گەیشتبۆ گەڕی دوھەم . 

ئێستا تیمەکەی شیلھاڤی دەبێ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی دا رووبەڕووی ھەڵبژاردەی دانمارک بێتەوە .