نه‌ورۆز گه‌یشته خولی نایابی عیراق
بۆ یه‌که‌مجار یانه‌ی تۆپی پێی نه‌ورۆز گه‌یشته خولی نایابی عیراق، پاش بردنه‌وه‌ی له‌یانه‌ی ئه‌لجنسییه که‌له یاریگای ئه‌حمه‌د رازی له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
تاکه گوڵی یارییه‌که‌ش له‌لایه‌ن ئیبراهیم غازی له گێمی دووه‌می یارییه‌که تۆمار کراو به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ یه‌که‌مجار گه‌یشته خولی نایابی عیراق و ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه گه‌وره‌کانی عیراق دا به‌شداریی یارییه‌کان ده‌کات.
ھەروەھا له کۆتایی ڕکابه‌رییه‌کانی گه‌ڕی سی و چواره‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌کانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی حدودی میوانداری برده‌وه.
یارییه‌که له یاریگای یانه‌ی تاجی له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌که‌م به یه‌کسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌کی په‌نجاویه‌کدا، یاریزان هه‌ڵۆ فایه‌ق تاکه گۆڵی بردنه‌وه‌ی هه‌ولێری به لێدانی سه‌ر تۆمارکرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش کۆی خاڵه‌کانی هه‌ولێر له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کان بۆ چل خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و حدودیش به بیستوحه‌وت خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش کۆتایی ڕیزبه‌ند مایه‌وه، له گه‌ڕی داهاتووی خوله‌که‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی کاره‌با ده‌کات .