ئاب 01, 2021 14:21 Asia/Tehran
  • ئه‌دڤۆکات بوو به‌ راهێنه‌رى ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق

به‌ شێوه‌یه‌کى ره‌سمى ئێواره‌ى دوێنێ شەممە ، یه‌کێتیی تۆپى پێى کاربه‌رێکه‌رى عیراق ، ئیمزاى گرێبه‌ستى راهێنه‌ریى له‌گه‌ڵ دیک ئه‌دڤۆکاتى هۆڵه‌ندى ئیمزا کرد .

به‌ پێى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ ، گرێبه‌سته‌که‌ى دیک  به‌ برى یه‌ک ملیۆن دۆلارى ساڵانه‌یه‌ و سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژارده‌که‌ش ده‌کات له‌ قۆناغى کۆتایى پاڵاوتنه‌کانى ئاسیاى سه‌رکه‌وتن بۆ جامى جیهانى ساڵى ٢٠٢٠  .

ئادڤۆکات له‌ ساڵى 1980وه‌ راهێنه‌ره‌و تا ئێسته‌ راھێنانی  25 یانه‌و هه‌ڵبژارده‌ى کردووه‌ له‌ گرنگترین هه‌ڵبژارده‌کانیش هۆڵه‌ند و رووسیاو کۆریاى باشوورو سربیاو ئیمارات بووه

سەرپەیڤ