هونەرمەندێکی ناسراوی کورد لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد
ئاب 07, 2021 16:43 Asia/Tehran
بەیانی ئەمڕۆ عومەر ڕەزا، هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە عومەر رەزا، هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری کورد دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەی لە تەمەنی ٧٨ ساڵی لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
عومەر ڕەزا لەساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەکی چوارباخ لە دایک بووە و خزمەتێکی بەرچاوی بە ھونەری کوردی کردووەوە، یەکێک لەو گۆرانییانەی کە ناوبانگێکی زۆر پەیداکردووە، بە ناوی (هاتم هاتم) بووە.