حەوتەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی شەمس و مەولانا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401119-حەوتەمین_کۆبوونەوەی_نێونەتەوەیی_شەمس_و_مەولانا
ھاوکات لەگەڵ ڕۆژانی ڕێزنان لە شەمسی تەورێزی و مەولانا،حەوتەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی شەمس و مەولانا بەرپا دەکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2021 09:58 Asia/Tehran
  • حەوتەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی شەمس و مەولانا

ھاوکات لەگەڵ ڕۆژانی ڕێزنان لە شەمسی تەورێزی و مەولانا،حەوتەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی شەمس و مەولانا بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، حەوتەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی شەمس و مەولانا ھەروەک یاڵانی ڕابردوو ھاوکات لە گەڵ ڕۆژانی حەوتەم و ھەشتەمی ڕەزبەر، ساڵگەڕی ڕێزنان لە شەمس و مەولانا، بە ھاوکاریی دامەزراوەی سەرپەرشتیی شەمسی تەورێزی، توێژینگەی زانستە مرۆڤییەکان و موتاڵای ڕۆشنبیری، دامەزراوەی توێژینەوەی حیکمەت و فەلسەفەو زانکۆی زانا تەباتەبایی بە شێوەی ئۆنلاین لە «دارولشەمس» ھەڵکەوتوو لە شاری خۆی ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات، بەڕێوە دەچێت.

لەم کۆبوونەوەیەدا پ٢ کەس لە مامۆستایان و توێژەرانی وڵات و ھەروەھا ١١ کەس لە توێژەرانی دەرەوەیی لە وڵاتانی فەرەنسا، تورکیا، ئەمریکا، لوبنان، ئیسپانیا و بەنگلادیش وتار پێشکەش دەکەن.

ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژانی ١٠، ١١، و ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەک ھەتاکو ٩و ٣٠ خولەک بەرپا دەکرێت.ھۆگران دەتوانن بۆ بەشداریی ئۆنلاین لەم کۆبوونەوەیەو بەھرە وەرگرتن لە بەرنامە زانستی و ڕۆشنبیرییەکانی لەڕێگایhttps://meeting.atu.ac.ir/ch/shams ـەوە ھەوڵ بدەن.