کۆپی نێوان کیشوەری و سەرکەوتنی تۆپی پێی کەناراویی ئێران بە سەر پاراگۆئێ دا
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراویی ئێران لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی لە کۆپی نێوان کیشوەری پاراگۆئێی شکست پێ ھێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێی تۆپی پێی کەناراویی کۆپی نێوان کیشوەری لە ڕۆژی سێ شەممەوە بە ئامادە بوونی ٨ تیپی ڕووسیا، ئێران، ژاپۆن، پاراگۆئێ، ئیمارات، پۆرتۆگال، ئیسپانیا و سێنێگال لە دوو گروپی چوار تیمی لە دوبەی دەستی پێ کرا.
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراویی ئێران شەوی چوارشەممە و لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی لەم کێبەرکێیانەدا بە دەرەنجامی ٨ بە ٦ پاراگۆئێی شکست پێ ھێنا.
لە یارییەکی دیکەی ئەم گروپەدا ڕووسیا توانی ژاپۆن بە دەرەنجامی ٧ بە ٦ ببەزێنێ. جێگای ئاماژەیە تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراویی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر٧ و ٣٠ خولەکی بۆ ژاپۆن دەچێتە مەیدانەوە.
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراویی ئێران لە گروپی «B»ی ئەم کێبەرکێیانەدا لەگەڵ تیپەکانی ڕووسیاو ژاپۆن و پاراگۆئێ ھاوگروپن.