ئافرەتێکی مامۆستای کوردی ئێرانی له سەروبەندی بردنەوەی خەڵاتی یەک ملوێن دۆلاریی یونیسێف دایە
«سورەییا موتەھھەرنیا»، مامۆستای ناوچە دەستکورتەکانی شارستانی بیجار لە پارێزگای کوردستانی ئێران چووە ڕیزی دە مامۆستای ھەڵکەوتەی بەرەوەی خەڵاتی جیھانیی مامۆستایان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، دامەزراوەی «ڤۆرکی فاوندیشێن» بەرپاکەری ئاھەنگی ساڵانەی خەڵاتی جیھانیی مامۆستایان لە نێو ھەشت ھەزار مامۆستای سەر بە ١٢١ وڵاتی جیھان دە کەسی وەک کاندیدی بردنەوەی خەڵاتەکەی یونیسێف ھەڵبژارد کە لە نێو ئەو دەکەسەدا ناوی خاتوو«سورەییا موتەھھەرنیا» مامۆستای کوردی ئێرانی بەدی دەکرێت.
کۆمەڵێک لە میدیاکان لەو باوەڕەدان کە خاتوو«سورەییا موتەھھەرنیا» چەنسێکی زیاتری ھەیە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە یەک ملوێن دۆلارییەی یونیسێف.
خاتوو«سورەییا موتەھھەرنیا» خەڵکی گوندی «حەسەن تەیمور»ی لای بیجاڕی سەربە پارێزگای کوردستانە. تەمەنی ٣٧ ساڵەو نزیکەی ٢٣ساڵە لە گوندە دەستکورت و دوورەدەستەکاندا خەریکی خزمەتکردنە، «سوورەییا»ی لە خۆبردوو تەنبا دایکی کوڕو کچەکەی خۆی بێت بەڵکو لە ئێستادا دایکی زیاتر لە ھەزار منداڵی دەستکورت و نەخۆشەو لە بەر ئەو خزمەتانەی ھەتا ئێستا چەندین جار لە ئاستی وڵاتی ئێران وەک مامۆستایەکی ھەڵکەوتەو نمونە ھەڵبژێردراوە.
دادە «سورەییا»ی لە خۆبردوو ھەڵگری چەندین بڕوانامەی وەک فێرکاریی سەرەتایی، بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەتیی، بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانان، زانستە سیاسیەکان و پەیوەندیی نێونەتەوەیی و دکتۆرایە لە بواری پلانداناندا. گەرچی خاوەنی وەھا بڕوانامەگەلێکی بەرزو گرینگ بە ئاسانی بۆی ھەبوو لە وەجمەندترین زانکۆکانی ئەم وڵاتە دەست بەکار ببێ ، کەچی ئەم دایکە دڵسۆزە وای پێ باشتر بوو ھەر لە پارێزگاکەی خۆی دا بمێنێتەوەو خزمەتی منداڵە دەستکورتەکان بکات و بە خەرج و بەرجی خۆی بیانژێنێ و چارەسەری بۆ نەخۆشەکانیان وەربگرێت.
دکتۆر«سورەییا موتەھھەرنیا» لە ئێستادا نەک ھەر لە کوردستاندا بەڵکو لە تەواوی ئێراندا وەک مامۆستایەکی فیداکارو لە خۆبردوو ناودارە. خاتوو سوورەییا فەڵەمێکی پاڕاویشی ھەیەو خاوەنی دوانزە بەرگ کتێبەو لەونووسەرانەی ڕۆژنامەی ڕۆژانەو ھەتا ئێستا وتاری جۆربەجۆری زۆری لە بواری مافی شارومەندایەتی لەم ڕۆژنامەیەدا بڵاو کردووەتەوە.
ئەمڕۆکە زۆر کەس ھیوای ئەوەی ھەیە کە «سورەییا موتەھھەرنیا» لە نێو ئەو دە مامۆستا ھەڵکەوتەی جیھاندا کە لە نێو ھەشت ھەزار کەس و لە ١٢١ وڵاتی جیھاندا ھەڵبژێردراون خەڵاتە ناوازەو یەک ملوێن دۆلارییەکەی یونیسێف بباتەوە، کە ئەگەر ئەوە بکرێ وەک خۆی دەڵێ دەتوانێ گرفتی ھەزاران منداڵی ئاتاجی پێ چارەسەر دەکات.
جیا لە خەڵاتی مامۆستایانی ھەڵکەوتە، دامەزراوەی «ڤۆرکی فاوندیشێن» بڕیارە ئەمساڵ خەڵاتی خوێندکاری ھەڵکەوتەی جیھانیش ببەخشێت. لەم بەشەش دا ٣٥٠٠ خوێندکار لە ٩٤ وڵاتی جیھانەوە کاندید کراون.
خەڵاتی مامۆستایانی ٢٠٢١ لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوودا مامۆستای ھەڵکەوتەی خۆی دەناسێت و بە ھەموو جیھانیشی دەناسێنێ.