تشرینی دووه‌م 16, 2021 21:24 Asia/Tehran
  • هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی«دهۆک» بە«ئەزموون»ـەوە دەستی پێ کرد

بە پیشان درانی فیلمی سینەمایی«ئەزموون»لەدەرهێنانی سینەماکاری کورد «شەوکەت ئەمین کورکی» هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆک»ی ھەرێمی کوردستان بە فەرمی دەستی پێ کرد.

 بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە مەنسووری جیھانیی پەیامنێرمانەوە، فیلمی سینەمایی «ئەزموون» چوارەمین فیلمی درێژی سینەماکاری کورد «شەوکەت ئەمین کورکی»، لە بەرهەمهێنانی «مەمەد ئەکتاش»، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ دوای بەشداریی لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" Crystal Globe لە پەنجا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «کاڕلۆڤی ڤاری» لە وڵاتی کۆماری چیک و بەدەستهێنانی خەڵاتی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕخنەگرانی فیلم «فیپێڕشی» ئەم ڕووداوە گرینگ و پلە یەکەی سینەمای جیهان و هەروەها نمایش لە بەشی «پێشبڕکێی سەرەکی» نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «تیرانا» لە وڵاتی ئەڵبانیا و بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییەی ئاکادیمیای ئۆسکار ؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە ئاھەنگی دەستپێکی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆک» لە هۆڵی «کۆنگرە» لە زانکۆی دهۆک چووە سەر پەردەی سینەما و هەروەها لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١یش نمایش دەکرێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆک» کە بە یادی «یەڵماز گۆنای» دەرهێنەی ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «کان»ی فەڕەنساو بە مەبەستی دروست کردنی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئاڵوگۆڕی فەرهەنگیی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ لە ڕۆژی دووشەممە دەستی پێکراو ھەتا تا ڕۆژی ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە هۆڵی «کۆنگرە»ی زانکۆی دهۆک و هەروەها لە هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی «مازی مۆڵ» لە شاری دهۆک بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ