بوونی سنووری ھاوبەش لەگەڵ عێراق ھەلێکی لەبارە بۆ پەرە پێ دانی گەشتکاریی کوردستانی ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپووری ڕۆشنبیری، گەشتکاری و پیشەی دەستیی پارێزگای کوردستانی ئێران وتی: بوونی سنووری ھاوبەش لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق ھەلێکی ھەرەلەبارە بۆ پەرە پێ دانی گەشتکاریی پارێزگای کوردستانی ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «یەعقوب گویلیان» ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی گرێدرانی لێک گەییننامەی پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان ئەنجومەنەکانی نووسینگەکانی خزمەتگوزاریی گەشتکاریی پارێزگای کوردستانی ئێران و ھەرێمی کوردستانی ئێران وتی: تایبەتمەندیی گەشت کردن لە باکووری عێراقەوە بۆ کوردستانی ئێران زۆرە کە خەرج و بەرجی کەم، دەستڕاگەییشتنی ئاسان، ھاوزمانی و ھاوکلتووری لەو تایبەتمەندییانەن.
«عەتا ئەنوەر خدر» سەرۆکی ئەنجومەنی نووسینگەکانی خزمەتگوزاریی گەشتکاریی ھەرێمی کوردستانیش لە کۆبوونەوەکە دا وتی: بەردەوام پشتیوانی بەرنامەکان گەشەو کارنانەوە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق و پارێزگای کوردستانی ئێرانین و لەم بوارەدا ئامادەی وەرگرتنی ھەر جۆرە پێشنیارێکی سازندەین.