لە دێربیی ئەمجارەی تاران ، شین و سوورەکان یەکسان بوون
کانونی یهکهم 05, 2021 08:04 Asia/Tehran
نەوەدوحەوتەمین دێربی نێوان دوو یانەی ئیستقلال و پێرسپۆلیس بە ئەنجامی یەکسانی بێ گۆڵ کۆتایی ھات .
لە نەوەدوحەوتەمین دێربی نێوان دوو یانەی ئیستقلال وپێرسپۆلیس کە ئێوارەی شەممە لە یاریگەی ئازادیی تاران بەڕێوەچوو ، دوو یانەکە سەرباری دەرفەتی گۆڵ لێدان ، یەکسان بوون .
بەم یەکسان بوونە ، پێرسپۆلیس بوو بە 15 خاڵ و کەوتە پلەی سێھەمی خشتە و ئیستقلالیش بە 14 خاڵ بە شێوەی کاتیی کەوتە پلەی چوارەمی خشتە .
مەوعود بونیادی فەر ، نێوبژیوانی ئەم یاریە بوو .