کانونی یه‌که‌م 06, 2021 11:18 Asia/Tehran
  • زۆربەیان هی ناوچەی هەورامانن، 10کەلەپووری کوردستان تۆماری نیشتمانیی کران

بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپووری کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی پارێزگەی کوردستان باسی تۆماری ١٠ میراتی کەلتووری کوردستان هەواڵی دا کە زۆربەیان لە ناوچەی هەورامان دان.

بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: لە دانیشتنی شورای نەتەوەیی تۆماری میراتی فەرهەنگی نادیار کە لە وەزارەتخانە بەڕێوە چوو، کوردستان بەرگری لە دۆسیەی ١٠ میراتی کەلتووری خۆی کرد.

ئەو وتیشی: لە ئاکامی ئەم دانیشتنەدا بینای وشکەچنی هەورامان، ڕێوڕەسمی جومعانە لە هەورامان، شێوازی چی کردنی ئاشی هلوشین، نانی گیتە مەژگە، چێ کردنی کورسی قورعان، چێ کردنی تەشی، چێ کردنی تەسبێح، یاری قولان و خلێران و شانەی چێوی تۆماری نەتەوەیی کران.

بە پێی لێکۆڵینەوەکان هەورامان زیاتر لە ٧٠٠ گوند لە بەر دەگرێت و زانیارییە کۆنینەناسانەکان نیشان ئەدات مێژووی هەورامان بۆ ٤٠ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.

سەرپەیڤ