لە سلێمانی و بۆ ماوەی 3 رۆژ ، یەکەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەدەب بەڕێوەدەچێت
کانونی یهکهم 26, 2021 08:11 Asia/Tehran
بەڕێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لەژێر ناونیشانی " رێژنە بارانی وشە لەیادەوەری دنیادا دەمانژێنێتەوە" یەکەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی رێکدەخات.
فیستیڤاڵەکە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەسەعات 10ی پێش نیوەڕۆ و 02:30 دەقیقەی دوانیوەڕۆ لەتەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت.
لەفیستیڤاڵەکەدا چەند دیدارێکی ئەدەبی بۆ شیعرو رۆمان و شانۆو چیرۆک و لێکۆڵێنەوەی گشتیی بەڕێوەدەچێت.