ھەڵکشانی ھێزمەندانەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404959-ھەڵکشانی_ھێزمەندانەی_تیپی_نیشتیمانیی_تۆپی_پێی_ئێران_بۆ_مۆندیاڵی_٢٠٢٢ی_قەتەر
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر عێراقدا گەییشتە قۆناغی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2022 16:44 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ھێزمەندانەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر عێراقدا گەییشتە قۆناغی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە حەوتەمین یاریی خۆی دا لە دواقۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی عێراق بووەوەو لە کۆتایی دا بە دەرەنجامی یەک بە سیفر خەنیمەکەی خۆی بەزاند.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بەم دەرەنجامە خێراترین ھەڵکشانی بەرەو مۆندیاڵ تۆمار کردو بە دەرەنجامە ناوازەکانی بەھێزترین ئاکامی بەخۆی تەرخان دا.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە جڵەومەندیی «دراگان سکۆچیچ» لە ١٤ یارییەکەی پێشووی ١٣ سەرکەوتن و یەکسانێکی مسۆگەر کردو لە ئەنجام دا لە ڕۆژێکدا کە تەماشاوانان لە یاریگاکەدا ئامادە ببوون ، مۆڵەتی ئامادە بوون لە مۆندیاڵی قەتەری وەرگرت.

ئێران بەم سەرکەوتنەی حەوت خاڵی تۆمار کردو لە ئەنجام دا کۆی خاڵەکانی بوون بە ١٩ و سەرپەڕ بوونی خۆی پاراست و عێراقیش ھەر بە ھەمان چوار خاڵەکەی پێشووی لە پلەی پێنجەمی گروپی یەکەم دا مایەوە.