ئادار 15, 2022 14:47 Asia/Tehran
  • وەرزشوانێکی ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاراتێکواندۆی کۆپی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی جیھانی بوو بە پاڵەوان

«مەھدی پور ڕەھنەما» وەرزشوانی ئێرانی، پلەی پاڵەوانەتیی چوارەمین خولی کێبەرکێکانی پاراتێکواندۆی کۆپی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی جیھانی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، چوارەمین خولی کێبەرکێکانی پاراتێکواندۆی کۆپی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی جیھانی بە میواندارەتیی ئێران لە تاراندا بەرپا کرا کە لە ئەنجام دا لە کێبەرکێکانی تاکەکەسی ، «مەھدی پور ڕەھنەما» وەرزشوانی ئێرانی، بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمەکەی دا ناسناوی پاڵەوانی مسۆگەر کرد.

لە میانەی ئەم کێبەرکێیانەدا، «مەھدی پور ڕەھنەما» لە کێشی ژێر ٧٠ کیلۆگرام بۆ خەنیمەکانی چووە مەیدانەوەو لە ئەنجام دا توانی تەواوی خەنیمەکانی شکست پێ بێنێ و بانتر لە وەرزشوانانی وڵاتانی ئازەربایجان و تورکیا بوەستێت و میدالیای ئەم خولەی کێبەرکێکان لە مل کات.

تیپەکەی ئێران بە دەست خستنی سێ میدالیای زێڕو برۆنزێک بۆ دووھەمین جاری بەردەوام کۆپی پاڵەوانەتیی کێبەرکێکانی پاراتێکواندۆی کۆپی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی جیھانی مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ