حوزه‌یران 19, 2022 10:03 Asia/Tehran
  • بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبیی هەرێمی کوردستان، لەسەر کۆمەڵە کتێبی ٦ بەرگیی

به ئاماده بوونی به رپرسانی باڵای حکومی و حزبی له شاری هه ولێر، کۆمەڵە کتێبی شه ش به رگیی "بزووتنه وه ی بارزان" لە ئامادەکردنی بارام وەلەدبەگی ، رۆژنامه نووس و لێکۆڵەری مێژووی هاوچەرخ، پەردەی لەسەر لادرا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، رۆژی رابردوو، کۆمەڵە کتێبی ٦ بەرگی "شۆڕشەکانی  بارزان" کە لە لایەن دامەزراوەی فەرهەنگیی کوردستان لە تاران بە زەردوو زمانی کوردی و فارسی چاپ کراوە، لە لایەن "بارام وەلەد بەگی " ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەری مێژووی هاوچەرخەوە بڵاوکراوەتەوە، و لە لایەن پەخشکاری "سالس"ەوە چاپ کراوە، دوێنێ شەممە ، لە شاری هەولێرپەردەی لەسەر لادرا.

مەراسیمی پەردەلادان لەسەر زنجیرەی ٦ بەرگی "شۆڕشەکانی بارزان" بە ئامادەبوون و وتاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات دەستی پێکرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی و رێوازفایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ئامادەبوون و قسەیان کرد.

"شۆڕشەکانی بارزان" ناونیشانی کۆمەڵە کتێبێکی  ٦ بەرگیە کە زیاتر لە ٢٣٠٠ بەڵگەنامەی بڵاونەکراوەی ئەرشیفی ناوەندی بەڵگەنامەسازیی ئەستەنبوڵ، ناوەندی بەڵگەنامەکانی دیپلۆماتیکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناوەندی بەڵگەنامەیی نیشتمانیی ئێران و بەڵگەنامەکانی نێو رۆژنامە و گۆڤارەکانی ئێرانی تێداکۆکراوەتەوە .

 

سەرپەیڤ