دەست پێ بوونی ھەشتەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازیی ڕووسیای ٢٠٢٢ بە ئامادە بوونی ئێران
نەریتی دەست پێ بوونی ھەشتەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازیی ڕووسیای ٢٠٢٢ لە «پاتریوت پارک»ی مۆسکۆ بەرپا کرا.
سەرھەنگی فڕۆکەوان «حەمید ڕەزا سابتیان» سەرداوەری ھەشتەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازیی ڕووسیا ڕایگەیاند: لە نەریتی دەستپێکەکەدا کە بە ئامادە بوونی سەردار «عەلی عەبدوڵڵاھی» یاریدەری ڕێکخەری بنکەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران، «کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە ڕووسیاو کاربەدەستانی باڵای وڵاتانی دیکە بەرپا کرا، «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا وەکو وتاردەری سەرەکیی نەریتەکە لە سەر پەیوەندیی وڵاتانی دۆست لە بواری بەرەڤانی پێی داگرت.
بە قسەی پوتین بەرپا کرانی کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازی دەبێتە ھۆی ھێزمەند بوون و لەسەرھەست بوونی لەشکریان و گۆڕینەوەی ئەزمونی سەربازی لە نێوان وڵاتانی بەشداری کێبەرکێکە.
سەرداوەری ھەشتەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازیی ڕووسیا لە درێژەدا پێی داگرت: لەم خولەی وتووێژەکان ٣٧ وڵات لە ٣٤ بواردا ململانێ دەکەن و ١٢ وڵاتی ئێران ، ڕووسیا، ببلاڕووس، کۆماری ئازەربایجان، کازاخستان، ئوزبەکستان، ڤەنزۆئیلا، ئەلجەزایەر، چین، ئەرمینیا، مەنگۆلیاو ڤییەتنام میوانداریی ئەم خولەیان لە ئەستۆیە.