یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا به‌رێوه‌ده‌چێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411233-یارییەکانی_هەفتەی_دووەمی_خولی_یانە_پاڵەوانەکانی_ئەوروپا_به_رێوه_ده_چێت
یارییەکانی هەفتەی دووەمی وەرزی 2022 - 2023ی گرووپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، سبەی سێشەممە و دووسبەی چوارشەممە ئەنجام دەدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2022 12:13 Asia/Tehran
  • یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا به‌رێوه‌ده‌چێت

یارییەکانی هەفتەی دووەمی وەرزی 2022 - 2023ی گرووپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، سبەی سێشەممە و دووسبەی چوارشەممە ئەنجام دەدرێن.

 

لە رێکخستنی پلە یەک لەسەر ئاستی یانەکانی تۆپی پێی ئەورووپادا، سبەی سێشەممە یارییەکانی نێوان ڤیکتۆریا پیڵزەن (چیک)- ئینتەر (ئیتاڵیا) و سپۆرتینگ لیسبۆن (پورتوگال) - تۆتنهام (ئینگلتەرا)، رۆژی چوارشەممە ١٤ی ئەیلوول یاری نێوان میلان (ئیتاڵیا) - دینامۆ زاگرێب (کرواتیا) و شاختار دۆنتسک (ئۆکرانیا) - سێلتیک (سکۆتلاند) کاتژمێر 7:45 ی ئێواره‌ بە کاتی هەولێر دەست پێ دەکات و ئەوانی دیکەش کاتژمێر 10:00 ی شه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت.