جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بە هەر ئامادەبوونێکی سەربازی نایاسایی لە سوریا
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی کۆتایی هێنان به هه‌ر ئاماده بوونێکی سه‌ربازی نایاسایی ھێزەکانی بیانی له‌م وڵاته‌دا کرده‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەسام سەباغ»، نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە میانی کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی ئاسایش جەختی کرد: هەر چەشنە ئامادەبوونێکی سەربازیی نایاسایی لە سووریا پێشێلکردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دەبێ دەستبەجێ ڕابگیردرێت.
«بەسام سەباغ» بە ئاماژە بە کردەوەی تاکلایەنەو نایاسایی ئەمریکاو تورکیا لە سووریا ئاماژەی بەوە کرد کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە شێوەی جۆراوجۆر‌و نەهێشتنی بۆ هەتاهەتایە تەنیا بە هاوکاری و هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ حکومەتی سووریا دەکرێت.
نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان درێژکردنه‌وه‌ی باری نائاسایی نیشتمانیی له دژی سووریا له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مریکاوه ئیدانه کرد.