دەرھێنەرێکی ئێران، بوو بە باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتییی فیلمی تالین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413193-دەرھێنەرێکی_ئێران_بوو_بە_باشترین_دەرهێنەری_فێستیڤاڵی_نێودەوڵەتییی_فیلمی_تالین
دەرهێنەرێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین دەرهێنانی بۆ«شاری خامۆش»لە فێستیڤاڵی فیلمی شەوە ڕەشەکانی تالین ئیستون»، بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2022 14:06 Asia/Tehran
  • دەرھێنەرێکی ئێران، بوو بە باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتییی فیلمی تالین

دەرهێنەرێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین دەرهێنانی بۆ«شاری خامۆش»لە فێستیڤاڵی فیلمی شەوە ڕەشەکانی تالین ئیستون»، بردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، فێستیڤاڵی فیلمی شەوڕەشەکانی تالین ئیستۆنیا باشترینەکانی ئەمساڵی ڕاگەیاند و خەڵاتی بەنرخی باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵەکەش بەخشرایە ئەحمەد بەهرامی لە ئێرانەوە بۆ فیلمی شاری بێدەنگ.

چیرۆکی فیلمی "شاری بێدەنگ" لە ناوچەی جێهێڵراوی ئۆتۆمبێلە خراپەکاندا ڕوودەدات؛ ژنێک بە ناوی «بمانی» کە ماوەی دە ساڵە بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لە زینداندایە، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد دەکرێت بۆ ئەوەی شوێنی ئەو کوڕە بدۆزێتەوە کە لە زینداندا بوویەتی.

بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی فیلمی شەوانی ڕەشی تالین لە ١١ تا ٢٧ی ئەم مانگە لە ئیستۆنیا بەڕێوەچوو.