شوبات 08, 2023 07:18 Asia/Tehran
  • ئاگادار نەبوون لە دۆخی سێ وەرزشوانی ئێرانی دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا

فیدراسیۆنی گیانبازان و کەم ئەندامانی ئێران ڕایگەیاند کە خەریکی بەدواداچوونن بۆ بارودۆخی ئەو وەرزشوانانەی پارائۆلەمپیکی وڵات کە لە تورکیا کار دەکەن.

هەرچەند کۆمەڵێک لە وەرزشوانانی ئێران پەیوەندییان بە میدیا ناوخۆییەکانەوە کردووەو لە بارەی دۆخی خۆیانەوە دڵنیایان کردوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە کۆمەڵێکی تر لە وەرزشوانان  کە لەو وڵاتەدا کاردەکەن، بڵاونەکراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێ ئەندامی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتیمانیی کەمئەندامانی ئێران لەو وەرزشوانانەن کە لەم ماوەیەدا پێوەندییان لەگەڵدا پچڕاوەو بنەماڵەکانیان و فیدراسیۆنی گیانبازان و کەم ئەندامایش لێبڕاوانە خەریکە بەدواداچوونیان بۆ دەکات.

«حامید مەتروودی»، «مەھدی سەعیداوی» و «محەممەد ڕەزا میرئەحمەدی» سێ یاریزانی تۆپی پێی ئێرانن کە لە تورکیا کار دەکەن.

بڕانی تەلەفۆن و کێشەی ئینتەرنێت لە تورکیا وایکردووە پەیوەندیکردن بە بەشێک لەو پاڵەوانانە قورس بێت.

سەرپەیڤ