فیدراسیۆنی زۆرانی جیهانی ستایشی هەڵبژاردەی ئێرانی کرد
ماڵپەڕی فیدراسیۆنی زۆرانی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا لە یەکەم ڕۆژی کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی جامی «ئیبراهیم مستەفا»و ڕیزبەندیی ساڵی ٢٠٢٣ ستایشی زۆرانبازانی ئێرانی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، دوێنێ (پێنجشەممە) یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانی جامی «ئیبراهیم مستەفا» و ڕیزبەندیی ساڵی ٢٠٢٣ لە شاری ئەسکەندەریەی میسر بەڕێوەچوو.
ماڵپەڕی فیدراسیۆنی زۆرانی جیهانی ستایشی زۆرانبازانی ئێرانی کردووە و نووسیویەتی: هەوڵەکانی «لۆری ئەبولادزە»ی گورجستانی بۆ سەرکەوتن بەرامبەر «مەیسەم دڵخانی» جارێ دەبێ ھەروا بەردەوام بێت. ئەم دوو زۆرانبازە لە ماوەی ١٦ مانگدا دووجار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، «ئەبو لادزە» لە دوو یاریدا دۆڕاوە و هەردووکیان هەمیشە زۆر دراماتیکن.
لە پێشبڕکێی پاڵەوانێتی جیهانی ساڵی ٢٠٢١، «ئەبولادزە» بە دەرەنجامی چوار بە سێ لە پێش «دڵخانی»ـەوە بوو، کاتێک «دڵخانی» ناچار بوو بچێتە دەرەوە، ئینجا ھەوڵێکی سەرنەکەوتووی «ئەبوڵادزە» بووە هۆی ئەوەی کە«دڵخانی» لە یاریی کۆتایی ٦٣ کیلۆگرام دا بە ئەنجامی پێنج بە چوار سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.