ژماردنی بە پێچەوانە بۆ بەڕێکردنی بەشکۆی تەرمی شەهید نەسرۆڵڵا
نوێنەرێکی حیزبوڵڵای لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە خۆڕاگری سەلماندی ڕێگایەک بێجگە لە ئاگربڕبۆ گەڕانەوەی ئاوارە زایۆنیەکان بۆ باکووری فەلەستینی داگیرکراولەئارادانیە ، وتی: ڕێککەوتنێک کە بەرهەم هاتووە ، جێبەجێ کرانی بڕیارنامەی ١٧٠١بووە وکات وبەرواری بەڕێکرانی تەرمی شەهید سەییدحەسەن نەسرۆڵلا ڕادەگەێندرێت.
دوابەدوای دامەزرانی ئاگربڕلەنێوان لوبنان وڕژێمی زایۆنیستی، ئیبراهیم ئەلموسەوی نوێنەری حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان لە وتووێژ لەگەڵ ئەلمەیادین ڕایگەیاند : کات وبەرواری باش بۆ بەڕێکردنی تەرمی سەروەری شەهیدانی خۆڕاگری، شەهید سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا ڕادەگەێندرێت.
بەتێپەڕێنی نزیک بە دوو مانگ لە شەڕ، ئاگربڕلە لوبنان سەرەنجام ، چووەواری جێبەجێ کرانەوە، ئاگربڕێک کەلەگەڵ ڕق وتۆڕەیی کۆڕوکۆمەڵە زایۆنیستیەکان وڕەخنە وگازەندی توندلە بنیامین ناتانیاهۆ هاوڕێ بووە.