ڕێئال مەدرید دیسان وەستا و لە بارسلۆنا دوورتر کەوتەوە
یاریزانانی "کارلۆ ئانچلۆتی" راهێنەری ڕێئال مەدرید: بۆ دووەم هەفتەی یەک لە دوای یەک لە لالیگا نەیانتوانی سەرکەون و بەم چەشنە مەودایان لەگەڵ خەنیمی سەرووی خشتە زیاتر بوو.
لە دوایین یاریی هەفتەی بیست و چوارەمی لیگی نایابی فوتباڵی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا، شەوی رابردوو ڕێئال مەدرید لەگەڵ تیمی ڕیال بێتیس چووە مەیدانەوە کە ئەم یارییە بە ئەنجامی یەکسانی بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامە ڕێئال بوو بە خاوەنی ٥٣ خاڵ و مەودای لەگەڵ بارسێلۆنای سەرووی خشتە کە چەن کاتژمێر پێشتر "ڤالێسنیا"ی شکست پێهێنابوو، لە چاو هەفتەی ڕابردوو دوو خاڵ زیاتربوو و گەیشتە ٩ خاڵ.
ئەوە دووەم یاریی بە بێ بردنەوەی یەک لە دوای یەکی ڕێئال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا پاش دێربیی مەدرید و سێهەم یاریی بە بێ بردنەوە بەرامبەر بە بارسێلۆنا لە کاپی یەکلاکەرەوەدا بوو.
لە دوایین یاریی هەفتەی سی و پێنجەمی ڕکابەرایەتییەکانی سریی Aی ئیتالیایش شەوی رابردوو تیمی فوتباڵی ڕۆم میوانداری "یوڤێنتووس" بوو و لەم تیمەی بە ئەنجامی یەک بە سفر بردەوە.
"جان لۆکا مانچینی" لە خولەکی ٥٣ دا تاکە گۆڵی ئەم یارییەی بۆ تیمی فوتباڵی ڕۆم لێدا بۆ ئەوەی ئەم تیمە هەر سێ خاڵی ئەم یارییە بە نیسبی خۆی بکات. ڕووداوی گرینگی دیکەی ئەم یارییە وەدەرنرانی "مۆیزه کین" یاریزانی "یوڤێنتووس" لە خولەکی ٩٠ بە کارتی سوور بوو لەبەر ئەنجام دانی کردەیەکی ناوەرزشی لەسەر مانچینی تەنیا چەن چرکە پاش هاتنە مەیدانی وەک یاریزانی بەدیل.
بەم ئەنجامە ڕۆم بە کۆتایی هێنان بە ڕەوتی بردنەوە یەک لە دوای یەکەکانی یۆڤێنتووس لە سریی A، خۆی چواردەیەمین سەرکەوتنی لەم وەرزەی یارییەکانی بە دەست هێنا و بوو بە خاوەنی ٤٧ خاڵ.
یوڤێنتووسیش بە چوونەژێر باری پێنجەمین شکستی لەم وەرزەدا بە ٣٥ خاڵ مایەوە و بە یەک پلە داکشان لە چاو هەفتەی ڕابردوو لە ڕیزی هەشتەمی خشتەکەدا دەرکەوت.
هاوکات راهێنەری هۆڵندایی یانەی مەنچێستێر ناڕەزایەتی قووڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە شێوەی یاری کردنی یاریزانەکانی ئەم تیمە لە یاریگای لیڤێرپووڵدا.
"ئێرک تێنهاخ" راهێنەری تیمی مەنچێستێر پاش شکست هێنانی بە ئەنجامی حەوت بە سفر بەرامبەر بە کۆنەخەنیمی واتە لیڤێرپووڵ، بە ناپرۆفشناڵ یاری کردنی ئەندامانی تیمەکەی لەم یارییەدا وتی: بەڕاستی تەواو پەشۆکاوم، لەبەر ئەوەی کە لە هەفتەکان و مانگەکانی ڕابردوودا من مەنجێستێر یونایتێدێکی دیکەم بینیبوو، تیمێک کە شێلگیر و خاوەن ویست و ورەیەکی بەرز بوو و لە دەروونیدا تەنیا ورەی بردنەوە بوو و چیتر، بەڵام یاریزانانی مەنچێستتێر لەم یارییەدا تەواو ناشەرەزا و ناپرۆفشناڵ یارییان کرد.