باڵادەستیی هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئێران بەرامبەر بە تورکیا لە هەنگاوی یەکەمدا
May 20, 2023 03:55 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئێران لە یەکەم یاری ئامادەکاری و دۆستانەدا بەرامبەر تورکیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی پیاوانی ئێران بە سەرپەرشتیی «بەھرۆز عەتایی» کە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گوڵانەوە کەمپێکی دەرەوەیی لە مۆڵگەی تیپەکانی بالە لە ئەستەمۆڵی تورکیا بەرپا کردووە، ڕۆژی هەینی لە یەکەم یاریی دۆستانە و ئامادەکاریی خۆی دا لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ھەڵبژاردەی تورکیا چووە مەیدانەوە.
هەڵبژاردەی ئێران بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی تورکیا بە سەرپەرشتیی «ئەلبێرتۆ جولیانی» سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
دووهەمین یاریی نێوان هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی بالەی ئێران و تورکیا کاتژمێر ١٥:٣٠ ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی گوڵان لە هۆڵی فیدراسیۆنی بالەی تورکیا لە ئەستەمۆڵ بەڕێوە دەچێت.