چوارەمین فێستیڤاڵی گەورەی ئێتنیکە ئێرانییەکان لە سنە دەستی بەکار کرد
تشرینی یهکهم 11, 2023 00:00 Asia/Tehran
جێگری بەشی دەسکار و میراتی فەرهەنگی کوردستان وتی: چوارەمین فێستیڤاڵی گەورەی ئێتنیکە ئێرانییەکان و پێشانگای دیاری و دەسکاری ڕۆژاوای ئێران لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی سنە دەستی بەکار کرد.
فەرهاد حامدی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پێشانگا لە سنە ڕایگەیاند: لە چوارەمین فێستیڤاڵی گەورەی ئێتنیکە ئێرانییەکان و پێشانگای دیاری و دەسکاری ڕۆژاوای ئێران بەرهەمی پیشەی دەستی و هونەرە نەریتییەکان، دیاری و بەرهەمەکانی ناوماڵ دەخرێتە بەرچاوی خەڵکەوە.
فەرهاد حامدی گوتی: لەو پێشانگایەدا بەرهەم و دیاری پارێزگاکانی کوردستان، هەمەدان، ئیلام، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە 74 ژووردا بە میوانداری پارێزگای کوردستان لە سنە دەناسێندرێن و تا 21 ی ڕەزبەر لە کاتژمێر 16 بۆ 21 دەخرێنە بەرچاوی جەماوەرەوە.