ته‌مووز 04, 2024 12:50 Asia/Tehran

ڕێوڕەسمی بەرز نرخاندنی یادی١٧٥٧ساڵ نەریتی خوێندنی باڵا لە ئێران بە ئامادەبوونی زیاتر لە سێ هەزار خوێندکار لە نوێژگەی زانکۆی تاران بەرێوەچوو.

ڕێوڕەسمی بەرز نرخاندنی یادی١٧٥٧ساڵ نەریتی خوێندنی باڵا لە ئێران،  چوارشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، وەزیری زانست، توێژینەوەو تەکنۆلۆژیاو سەرۆکی زانکۆی تاران و بەشداریی زیاتر لە سێ هەزار خوێندکار لە نوێژگەی زانکۆی تاران دەس  بەرێوەچوو. هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا ئاڵای١٧٥٧ساڵ نەریتی خویندنی باڵا لەلایەن پێنج سەد دەرچوو و خوێندکاری سەروبەندی دەرچوونی زانکۆی تاران، هەڵگیرا.

دەرچووان و خوێندکارانی ئێرانی و غەیرە ئێرانیی زانکۆی تاران، جێبەجێکەری ئەو ڕێوڕەسمە بوون کە بە جل و بەرگی تایبەتی دەرچووانی زانکۆی تاران، ڕێوڕەسمی هەڵگرتنی ئاڵا لە نوێژگەی زانکۆی تاران بەڕێوە بردن.

سەرپەیڤ