کانونی دوھەم 26, 2025 09:07 Asia/Tehran
  • میداڵیای زیوی یاسین یەزدی ؛  سەرکەوتنی محەممەد عەشیری بۆ یاری کۆتایی

پیشبڕکیکانی نێودەوڵەتی زوورانی فەرەنگی جامی نیکولا پتروف"ی" بولغارستان بە بەدەس هێنانی میداڵیای زیوی یاسین یەزدی و سەرکەوتنی محەممەد عەشیری چووە قۆناخی کۆتایی .

لە کێشی ٦٠ کیلوگرام کە پێشبڕکیکانی لە دوو گروپ وبە شێوەی دەورەیی بەڕێوەچوو، محەممەد عەشیری لە یاری یەکەمی بە ئەنجامی ١١ بەسەر سێفر لەبرامبەر "ئاتاناس ئاسنوف" لە بولگارستان یاریەکەی بردەوە.

ناوبراو لە خولی دووهەم بە ئەنجامی چوار بە سێفر دۆڕاندنی بە " ندیالکوف پتروف" لە بولگارستان ولە قۆناخی نێوە کۆتاییش بە ئەنجامی شەش بە سێفر" بوژیدار لازاروف" لە بولگارستانی بردەوە وڕێگای بردە فیناڵ.

ناوبراو لە یاری فیناڵیش هەمدیسان لەگەڵ " ندیالکوپتروف " لە بولگارستان زووران ئەگرێت. لە کێشی ٨٧ کیلوگرام کە کێبەرکیکانی بەشێوەی دەورەیی بەڕێوەچوو، یاسین یەزدی دوای پشودان لە خولی یەکەم، لە خولی دووهەم بە ئەنجامی هەشت بە سیفر "ایوان مانوف" لە بولگارستانی بردەوە. ناوبراو لە دوایین یاری دا لەگەڵ " سمن نوویکوف" پاڵەوانی ئۆلەمپیکی پاریس زوورانی گرت وبە ئەنجامی حەوت بەسەر چواریاریەکی دۆڕاند ومیداڵی زیوی دەس خست.

 

سەرپەیڤ