ڕۆژی سرووشت،سێزدەهەمین ڕۆژی پشووی نەورۆزییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i437546-ڕۆژی_سرووشت_سێزدەهەمین_ڕۆژی_پشووی_نەورۆزییە
ئەمڕۆ سێزدەهەمین ڕۆژ لە ڕۆژانی پشوودانی نەورۆزی بوو، ڕۆژێک کە لە ڕۆژژمێری ئێراندا بە ڕۆژی سرووشت ناودێڕ کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2025 17:44 Asia/Tehran
  • ڕۆژی سرووشت،سێزدەهەمین ڕۆژی پشووی نەورۆزییە

ئەمڕۆ سێزدەهەمین ڕۆژ لە ڕۆژانی پشوودانی نەورۆزی بوو، ڕۆژێک کە لە ڕۆژژمێری ئێراندا بە ڕۆژی سرووشت ناودێڕ کراوە.

خەڵکی ئێران بەپێی نەریتێکی کۆن، ئەمڕۆ لە سێزدەهەمین ڕۆژی پشوودانی نەورۆزیدا کە لە ساڵنامەی ئێراندا بە ڕۆژی سروشت و دۆستایەتی لەگەڵ سروشت ناودێڕ کراوە، چوونە داوێنی سرووشت و کاتوساتی خۆیان لەژێر سێبەری دارەکان و لە دەشتە تازە شێنبووەکاندا بردەسەر.

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بنەماڵە ئێرانییەکان هەر لە بەرەبەیانی زووە لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێ و هەواڵان ماڵەکانیان بەجێدەهێڵن و لە شارە گەورەکاندا ڕۆژیان لە سەیرانگاکان و دەوروبەری شارەکان و لە قەراخ ڕووبارەکان و لە شوێنە سەوزاییەکاندا دەبەنەسەر. لە شارۆچکە و گوندە بچوکەکانیشدا خەڵک دەچنە دەرەوەی شار و ڕۆژیان لە نێو باخەکان و یان لە بناری شاخدا بەسەر دەبەن.

خەڵکی ئێران لە ڕۆژی سرووشتدا هەوڵ دەدەن لەگەڵ ئەوەی کات و ساتێکی پڕ لە شادی و خۆشیی ڕاببوێڕن،  سرووشتیش بە دڵ و گیان بپارێزن.