تیمی تەکنەلۆجیای سنە میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی جیهانی AI بەدەستهێنا
تیمی تەکنەلۆجیای سنە لە پارێزگای کوردستانەوە بە پڕۆژەی "چاودێریی پیسبوونی ئاو و ئالوودەیی گەڕۆک لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد"، میدالیای زێڕی پێشبڕکێی داهێنانەکانی جیهانی زیرەکیی دەسکردی ئەمریکای بەدەستهێنا.
ئەم پێشبڕکێیە کە لە دڵی تەکنەلۆژیای جیهان، " سلیکۆن وەلی"ی ئەمریکا بەڕێوەچوو، میواندارەتیی زیاتر لە ١٢٤٠ بەشداربوو و ٨٤٠ تیمی بلیمەتی کرد لە ٤١ وڵاتی جیهانەوە.
پرۆژەکەی توێژەران و داهێنەرانی ئێران بە ناوی "چاودێریی پیسبوونی ئاو و ئالوودەیی گەڕۆک لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد" نمایشکرا و توانی سەرسامی و سەرنجی دەستەی داوەرانی نێودەوڵەتی بۆ خۆی ڕابکێشێت بەهۆی وردبینی، داهێنان لە چاودێریکردنی هاوکاتی هۆکارەکانی کەشوهەوا و ژینگەیی، بەکارهێنرانی ئاسان، نەهێشتنی پێویستی بە هێزی مرۆیی، و توانای بڕیاردانی ئۆتۆماتیکی، و... لە کۆتاییدا بەرزترین پلە و میدالیای زێڕی لەم پێشبڕکێیەدا بەدەستهێنا.