پاڵەوانێتی هێزمەندانەی زۆرانی ئازادی ئێران لە ئەمریکا
تشرینی یهکهم 19, 2026 17:03 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی ژێر بیست و سێ ساڵانی ئێران، بە دەسخستنی چوار میدالیای زێڕ، زیوێک و چوار برۆنز و سەرجەم، سەدوهەشتا خاڵ، هێزمەندانە نازناوی پاڵەوانی پێشبڕکێ جیهانییەکانی لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا بەخۆ تەرخان کرد.
ئەهورا خاتری، مەهدی یوسفی، ئەبوولفەزڵ رەحمانی و ئەبوولفەزڵ محەممەدنەژاد چوار میدالیای زێریان وەرگرت. ئیبراهیم ئیلاهی میدالیای زیوی وەرگرت و چوار زۆرانبازی دیکەی ئێرانیش بوونە خاوەن میدالیای بڕۆنز. بەم سەرکەوتنە، سروودی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خاکی ئەمریکادا، دەنگی دایەوە.