تشرینی یه‌که‌م 25, 2023 18:00 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی غەزە ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ سیستمی دەرمان و تەندروستی ئەو کەرتە گەیشتە قۆناغی ناکارامەیی.

ئەشرەف قەدرە"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم ڕایگەیاند کە لەمڕۆوە ئیتر توانای هیچ خزمەتگوزاریەکیان لە نەخۆشخانەو ناوەندە دەرمانیەکانی غەززەدا نیە.

ئەو کاربەدەستە فەلەستینیە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە چەند کاتژومێری داهاتووش بۆ بواری خزمەتگوزاری دەرمانی مەترسیدارتر دەبێ وتیشی: پێویستە بەخێرایی سووتەمەنی بگەیەندرێتە ئەو کەرتەو بێتوو وانەبێ  سیستممی دەرمان و چارەسەری پزیشکی غەززە بەتەواوی لەکار دەکەوێ، وتیشی کە بەبێ گومان چەند کاتژومێری تر سەرجەم خزمەتگوزاریە پزیشکیەکانی کەرتی غەززە لەکار دەکەون.

هێزە خۆڕاگریەکانی فەلەستین لە وڵامی دڕندەکاری زایونیستەکان، حەوتی مانگی ئۆکتۆبر ئەمساڵی زایونی هەڵمەتێکی لەنەکاویان بەناوی باهۆزی ئەقسا" کردە سەر بنکەکانی تلاویڤ، ئەرتەشی ڕژیمی زایونی کە بێ دەسەڵاتە لە بەربەرەکانی بەدژی جەنگاوەرانی خۆڕاگری فەلەستین هەر لەهەمان سەرەتای ئەو هێرشەوە بەشێوەیەکی دڕندانە دەستی کرد بە بۆردومانی بێ وچانی کەرتی غەززە کە لەئاکامی دا تاکوو ئێستا پێنج هەزارو سێسەد فەلەستینی شەهید کردوەو بەهۆیەوە هەژدە هەزار کەسیش بریندار بوون. 

سەرپەیڤ