گەیشتنی بەدەیان لۆری فریاگوزاری بە کەرتی غەززە لە یەکەم ڕۆژی ڕاگیرانی شەڕەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423147-گەیشتنی_بەدەیان_لۆری_فریاگوزاری_بە_کەرتی_غەززە_لە_یەکەم_ڕۆژی_ڕاگیرانی_شەڕەوە
نوسینگەی هاودەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان "ئۆچا" دوێنی هەینی ڕایگەیاند کە سەدو سی و حەوت لۆری باری بریتی لە کەلوپەلی مرۆیی لە یەکەم ڕۆژی ڕاگیرانی شەڕ گەیشتە کەرتی غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2023 16:00 Asia/Tehran

نوسینگەی هاودەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان "ئۆچا" دوێنی هەینی ڕایگەیاند کە سەدو سی و حەوت لۆری باری بریتی لە کەلوپەلی مرۆیی لە یەکەم ڕۆژی ڕاگیرانی شەڕ گەیشتە کەرتی غەززە.

"ئۆچا" هاوکات ڕاشیگەیاند کە تاکوو ئێستا سەدو بیست و نۆ هەزار لیتر سووتەمەنی و چوار لۆری گاز گەیشتۆتە غەززەوو بیست و یەک نەخۆشیش لە دۆخێکی شپرزەو لە پرۆسەیەکی پزیشکی بەربڵاودا لە باکوری غەززەوە ڕاگوێزراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ئۆچا لەیەکەم ڕۆژی ڕاگیرانی شەڕەکەی غەززە یارمەتی خواردەمەنی و ئاوو ئامێرو زۆر کەلوپەلی پزیشکی  مرۆیی گەیشتوە بە سەدان هەزار کەس.

ئاگربڕی چوار ڕۆأەی نێوان ڕژیمی زایونی و بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە کاتژومێر حەوتی ڕۆژی هەینی یەوە دەستی پێ کردوە.