ڕێکخراوی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەورووپا_مەدیتەرانە: داگیرکەران خەڵکی برسیی غەززەیان دایە بەر گولـلـە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424508-ڕێکخراوی_سەربەخۆی_مافی_مرۆڤی_ئەورووپا_مەدیتەرانە_داگیرکەران_خەڵکی_برسیی_غەززەیان_دایە_بەر_گولـلـە
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەردەی لە سەر جەنایەتێکی تازە هەڵدا کە هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی دژ بە دانیشتووانی غەززە ئەنجامیان داوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2024 10:56 Asia/Tehran

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەردەی لە سەر جەنایەتێکی تازە هەڵدا کە هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی دژ بە دانیشتووانی غەززە ئەنجامیان داوە.

ڕێکخراوی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەورووپا_مەدیتەرانە رایگەیاند کە هێزی داگیرکەری زایۆنی تەنیا هەر بە برسی ڕاگرتنی فەلەستینییەکان باکووری کەرتی غەززە رازی نەبوونە، بەلکوو پەلاماری دەیان کەسیان داوە لە کاتی هەوڵ بۆ دەسخستنی ئەو یارمەتییە کەم و سنووردارەی بۆ ئەو خەڵکە لێقەوماوە بەڕێ کراوە  و شەهیدیان کردوون. ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە ڕاشیگەیاندووە کە ئەم کردەوەیە لە ئاراستەی کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی ئیسراییلدایە کە لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە  دژ بە دانیشتووانی غەززە دەستی پێکردووە.

ئەم ڕێکخراوەیە پشت بە بەڵگەگەی تۆقێنەر بەستووە کە سەلمێنەری کوژرانی دەیان فەەلستینی و بریندار بوونی هەژمارێکی زیاتریان لە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ژانڤییە لە شەقامی ئەڕەشید لە ڕۆژاوای شاری غەززەدا.